بە سەدان کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون لە بەنگلادیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون: ١٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە سەدان کەس لە بەنگلادیش بەهۆی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی مردووەکان بۆ ١٣٥ کەس بەرزبووەتەوە.
لە بەنگلادیش حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە کە نەخۆشییەکە لە ڕێگەی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری تەندروستی بەنگلادیش ڕاگەیاند، لەمساڵدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٥ کەس بەرزبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٨٠ نەخۆش کە تووشی تای خوێنبەربوون بوون لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیەندراوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە گشتی ٣٤ هەزار و ٤١١ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و هەزار و ٥٧١ کەسیش چارەسەری نەخۆشییەکە وەردەگرن.
لە بەنگلادیش لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٥٧٥ کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.